خواردنی برنج به‌مشێوه‌یه‌ كوشنده‌یه‌


نەتەوە  |   19:44:52 2018-01-09  |   (437) جار خوێندراوەتەوە

برنج یه‌كێك له‌ خۆرادنه‌ سه‌ره‌کییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و له‌ هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ند جارێک ده‌خورێت، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌كان گه‌ر به‌ ساردی یان له‌ پله‌ی گه‌رمی ژووره‌که‌دا بیخۆیت مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كان.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان برنجی پێگه‌یشتوو هێلکه‌ی به‌کتریایه‌کی تێدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراویبوونی خۆراکی، ئه‌م به‌کتریا له‌ خۆڵه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو برنج دواتر پێوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت کاتێک به‌ر پله‌ی گه‌رمی به‌رزیش ده‌که‌وێت به‌ڵام ناچالاکه‌.


کاتێک برنج له‌ پله‌ی گه‌رمی ئاسایی ژووردا داده‌نێیت ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌م به‌کتریایه‌ چالاک بێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی ژه‌هراویبوونی خۆراکی، چونكه‌ ئه‌و به‌کتریایه‌ کوشنده‌یه‌ بۆ منداڵان یان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رگی جه‌سته‌یان لاوازه‌.


نیشانه‌کانی ژه‌هراویبوونی خۆراکی بریتیه‌ له‌ دڵتێکه‌ڵان و ڕشانه‌وه‌ و سکچوون ، هه‌ربۆیه‌ برنج به‌ تازه‌یی بخۆ یان ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بۆ ژه‌مێکی تر هه‌ڵی بگریت له‌سه‌ر پله‌یه‌کی گه‌رمی به‌رز گه‌رمی بکه‌ره‌وه‌ ،چونکه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هێلکه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌م به‌کتریایانه‌ به‌ گه‌رمی ده‌مرن.
















زۆرترین بینراوەکان