دواین قسه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم


نەتەوە  |   18:54:26 2018-01-09  |   (1,951) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندبوونی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌ ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دووپاتده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات به‌رپرسانی هه‌رێم جدی نین له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌كانیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و داهاتی نه‌وتی فرۆشراویش ناچێته‌ حیسابی حكومه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌می 2018حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، رایگه‌یاند:" هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2017، بڕی 9 ترلیۆن دیناری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو ده‌ستكه‌وتووه‌، جگه‌ له‌ داهاتی دیكه‌ كه‌ رانه‌گه‌یاندراوه‌.


ناوبراو وتیشی: ئه‌و داهاته‌ی له‌ فرۆشتنی نه‌وتی ده‌ستی كه‌وتووه‌، نه‌خراوه‌ته‌ حیسابی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌.


عه‌بادی جارێكی دیكه‌ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی به‌غدای به‌ ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نیشانداو وتی:" موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه‌ ده‌نێرین نه‌ك حزبه‌كان.


سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌رپرسانی هه‌رێمیشی به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان تۆمه‌تبار كردو وتی: ئه‌وان جدی نین له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌كانیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عیراق، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن جارێكی تر وڵات وێران بكرێته‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان