خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو وازی له‌كاری هونه‌ری هێنا


نەتەوە  |   18:06:57 2018-01-09  |   (306) جار خوێندراوەتەوە

له‌ بڕیارێكی له‌ ناكاودا "هه‌یفا حسێن" خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌كته‌ری ناسراوی عه‌ره‌ب وازهێنانی خۆی له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كان راگه‌یاند.
A+    A-

 

هه‌یفا حسێن له‌باره‌ی وازهێنانه‌كه‌ی له‌ په‌یجه‌ فه‌رمیه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایگه‌یاندووه‌، "به‌داخه‌وه‌م كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌تان پێ راده‌گه‌یه‌نم دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ بیركردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وازهێنانی خۆم له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كان راده‌گه‌یه‌نم".


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ندێك شت هه‌یه‌، كه‌ شایسته‌ نییه‌ پێشكه‌شی بكه‌ی كه‌ له‌ سودی كومه‌ڵگادا بێت و لێم ببورن.


جێی باسه‌ هه‌یفا حسێن به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌حره‌ینیه‌ زیاتر له‌ دراما خه‌لیجیه‌كاندا به‌شداری ده‌كات و له‌ ساڵی 1979 له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر له‌ ساڵی 1998 ه‌وه‌ به‌شداری له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كاندا ده‌كات و له‌ ئه‌رشیفی كاره‌كانیدا ده‌یان فیلم و دراما هه‌یه‌.
              


 
















زۆرترین بینراوەکان