هه‌ژان هێرش به‌نرخ ترین سامانی خۆی له‌ ژیانیدا ئاشكرا ده‌كات


نەتەوە  |   16:43:53 2018-01-09  |   (879) جار خوێندراوەتەوە

هه‌ژان هێرش خانمه‌ ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری شۆخی كورد چه‌ند نهێنیه‌كی ژیانی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

هه‌ژان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوسینێكی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ته‌مه‌نم ته‌نها پانزه‌ ساڵ بوو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ زنجیره‌ درامای (گه‌ڕان به‌ دوای سێبه‌ره‌كاندا ) ڕۆڵی سه‌ره‌كی ڕاز م بینی كه‌ له‌ ساڵی 2005 له‌ كه‌ناڵی كوردسات په‌خش كرا". 


ده‌شڵێت: من ئه‌و كات خوێندكاری دواناوه‌ندی بووم هیچم له‌ نواندن نه‌ده‌زانی ته‌نها له‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌ی ماڵه‌وه‌ دوای بینینی هه‌ر فیلمێك دووباره‌ له‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌ی ماڵه‌وه‌ نواندنم ده‌كرد، بۆ یه‌كه‌م جار چومه‌ به‌رده‌م كامێرا و سیناریۆم بینی بێ هیچ تێستێك توانیم ئه‌و دیمه‌نه‌ نواندن بكه‌م نه‌مزانی دوای ئه‌و درامایه‌ ژیانم ده‌گۆڕێت به‌ ته‌واوه‌تی له كچێكی خوێندكار و خوشكی دوو برا بووم به‌ ڕاز كه‌ تا ئێستاش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ لای بینه‌ران ماوه‌ته‌وه‌.


ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هونه‌ر شتێكی زۆر گرنگی پێبه‌خشیم خۆشه‌ویستی خه‌ڵك كه‌ به‌نرخترین سامانی منه‌ له‌م ژیانه‌دا، زۆر شتی لێ سه‌ندم هونه‌ر و نواندن و ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی ئێوه‌ بۆ من هه‌میشه‌ ووزه‌ به‌خشه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م.


له‌ كۆتایشدا هیوای خواستووه‌، هه‌مووان پاڵپشتی یه‌ك و هاوكاری یه‌ك بین بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌ك ته‌نها شكاندن و ناوزڕاندنی یه‌كتر، خۆشمه‌وێن و هیوای باشترینتان بۆ ده‌خوازم.
 
















زۆرترین بینراوەکان