حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار له‌موچه‌ی مانگی 1ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات


نەتەوە  |   15:45:20 2018-01-09  |   (10,465) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردراوه‌ مووچه‌ی هه‌رسێ مانگی (10، 11، 12)ی 2017 بكرێته‌ پاشكه‌وت و دوای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی ساڵی 2018 ده‌درێت.
A+    A-

 

به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری، ده‌ستكاری لیستی پاشكه‌وتی مووچه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ كرد و رێژه‌ی پاشكه‌وتی كه‌مكرده‌وه‌ به‌ جۆرێك پله‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ مووچه‌كه‌یان ده‌كرایه‌ 401 هه‌زار دینار به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ 476 هه‌زار دینار، بۆیه‌ كورتهێنان دروستبوو.


به‌پێی زانیارییه‌كان كورتهێنانه‌كه‌ به‌ بڕی 25 ملیار دینار دروستبووه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی دارایی نوسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كردووه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ئه‌و بڕه‌ كورتهێنانه‌ی پڕنه‌كردۆته‌وه‌.


هاوكات ماڵپه‌ڕی دوارۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندوه‌ "دوای ئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و كورتهێنانه‌ پڕكرایه‌وه‌ و دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ته‌واو بوو، پاشان حكومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌دات، ئه‌مه‌ش پاش گفتوگۆ ده‌رباره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان ئاخۆ مووچه‌یان پێبدرێت یان چاوه‌ڕێی چاكسازی بكه‌ن له‌ مووچه‌ی خانه‌نشینان".


وتیشی "هه‌رسێ مانگی كۆتایی 2017 (تشرینی یه‌كه‌م، تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌م) كراوه‌ته‌ پاشكه‌وت و دابه‌ش ناكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان