ریاڵ مەدرید دوایین بڕیاریدا


نەتەوە  |   14:24:38 2018-01-09  |   (146) جار خوێندراوەتەوە

یانەی شاهانەکەی ئیسپانیا دوایین بڕیاری لەسەر کڕینی گۆڵپارێزەکەی ئیسپانیا داو بۆ وەرزی ئەمساڵی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، بۆندی لەگەڵدا واژۆ ناکات.
A+    A-


بەگوێرەی ھەواڵێکی رادیۆی ئواندا سیرۆ، یانەی ریاڵ مەدرید ھێنانی کیبا ئاریزابالاگی بۆ قەڵای مەدریدییەکان دواخستووە بۆ وەرزی گواستنەوەی ھاوینەی داھاتوو، چونکە ئەو یاریزانە تووشی پێکانێکی قورس ھاتووەو ئیدارەی یانەی شاھانەش بەو ھۆیەوە کڕینی کیبایان دواخستووە.

 

کیبا دووچاری پیکانێکی قورس بووە لە ماسوولکەکانی قاچی راستیداو بەو ھۆیەشەوە پزیشکەکانی رایانگەیاندووە کە ناچارە نەشتەرگەریی بکات و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

 

بەو هۆکارەش زەینەدین زێدان و ئیدارەی یانەی ریاڵ لە ھێنانی ناوبراو بۆ ریزەکانی سانتیاگۆ بیرنابیۆ پاشگەزبوونەتەوە.

 

ھەمان سەرچاوە ئاماژەشی بەوە کردووە کە پێدەچێت کیبای تەمەن 23 ساڵ بەھۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

 

بەرلەوەی ئەو گۆڵپارێزەی یانەی ئەتلەتیک بلباو دووچاری ئەو پێکانە ببێت، بەنیازبوون بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی بدەنە یانەکەی ھەرێمی باسک و بۆ وەرزی گواستنەوەی زستانەش پەلکێشی لای خۆیانی بکەن.


















زۆرترین بینراوەکان