خۆپیشاندان لە تونس کوژراوی لێ دەکەوتەوە


نەتەوە  |   09:32:25 2018-01-09  |   (299) جار خوێندراوەتەوە

لە زنجیرەیەک خۆپیشاندانی ناڕەزاییدا دژی حکومەتی تونس، کەسێک لە شارۆچکەی تەبەرییەی کوژراو خۆپیشاندانیش لە ناوچەکانی دیکە بەردەوامە.
A+    A-


بەپێی هەواڵێکی تۆڕی BBC، جگە لە کوژرانی خۆپیشاندەرێک، پێنجی دیکەش برینداربوون لە روبەڕوبونەوەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا لە شارۆچکەی تەبەریەی خۆرئاوای تونس-ی پایتەخت.

 

بە گوێرەی هەواڵەکە خۆپیشاندانی خەڵک بۆ 10 شارو شارۆچکەی دیکە پەرەی سەندووە، لەوانە سیدی بۆزید، بوحجەلە، سەلاتیە، فریانە و ئەلکاف.

 

توڕەیی شەقامی تونس، دوای ئەوە زیادیکرد کە نرخی کاڵاکان و خەرجیی گوزەرانی خەڵک، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەکی دارایی بۆ ساڵی 2018 لەلایەن حکومەتەوەو لەسەرەتای ئەم مانگەدا کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

پەرلەمانی تونس، بودجەی ساڵی 2018 ی پەسەندکرد کە بودجەکەی 32.7 ملیار دینارە کە دەکاتە 14.1 ملیار دۆلارو ھەندێک رێوشوێن گیراوەتە بەر بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکان لە ژێر گوشاری ھەندێک لەسەندیکاکاندا.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە کۆتایی ساڵی 2010دا یەکەم خۆپیشاندانی بەهاری عەرەبی لەو وڵاتەو لە ئەنجامی خۆ سوتاندنی محەمەد بو عەزیزی-ەوە دەستیپێکردو دوای 13 رۆژ بەردەوامی و کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک، زەینەلئابدین بن ئەلی سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتە دەستی لەکارکێشایەوەو بۆ دەرەوەی وڵاتەکە هەڵهات و دواجار لە شانشینی سعودیە گیرسایەوە.
















زۆرترین بینراوەکان