هۆکاری باش کارنەکردنی ساردەکەوەی ئۆتۆمبێل


نەتەوە  |   21:53:59 2018-01-08  |   (315) جار خوێندراوەتەوە

باوترین هۆكاری ساردنه‌بوونی هه‌وای ساردكه‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێل بریتییه‌ له‌ نه‌مانی گازی ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌، كه‌ فشارێكی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وایه‌ی تێیده‌چێت و ساردی ده‌كات، پێویسته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گازه‌ی تێدا نه‌ما پڕی بكه‌یته‌وه‌. 
A+    A-

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو هۆكاری دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌به‌رچاویان بگریت؛

1- كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌ زۆرجار تێكده‌چێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی پیسبوونی ئه‌و هه‌وایه‌ی كه‌ دێته‌ ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌وه‌ و پاكنابێته‌وه‌ و ناتوانێت هه‌واكه‌ش سارد بكات، بۆئه‌وه‌ی كۆمپرێسه‌ره‌كه‌ت تێكنه‌چێت، ده‌بێت مانگانه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌واش گه‌رم نه‌بێت 10 خوله‌ك كاری پێبكه‌یت.

2- كێشه‌ی كاره‌بایی و نه‌گه‌یاندنی كاره‌با به‌ ساردكه‌ره‌وه‌ و به‌شه‌كانی ده‌شێت هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه‌ بن و پێویسته‌ بچیته‌ لای وایه‌رمه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
 
















زۆرترین بینراوەکان