خانمان نابێت لە کاتی سێکسدا ئەم کارانە بکەن


نەتەوە  |   19:57:18 2018-01-08  |   (1,097) جار خوێندراوەتەوە

خانمان زیاتر لە پیاوان هەستەکانیان بە رێگەی قسە کردن دەردەبڕن، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەن کە لە کاتی سەرجێیی دا خۆیان لە کۆمەڵی قسە و کردار بەدور بگرن.
A+    A-

یەکێک لەو قسانە کە زۆر پیاوان بێزار دەکات، ئەوەیە کە ژنەکە باسی ژیانی پێشووی خۆی بکات بەتایبەت گەر بێت و باسی لێهاتوویی هاوسەری پێشووی بکات لە کاتی سێکس.

 

پرسیار لەوە کە تەواو بووین، یان پەلە بکە زوو تەواو بین، رەنگە هۆکاری ئەمە بۆ منداڵەکان بگەڕێتەوە، بۆیە باشترە گونجاوترین کات بۆ سێکس هەڵبژێردرێت.

 

یەکێک لەو کردارانەی لە کاتی سەرجێیدا پیاوان سارد دەکاتەوە، بریتیە لەوەی کە رێک لەو کاتەدا بە هۆی وەڵامدانەوەی پەیوەندی تەلەفونە، هاوسەرەکەی سێکسەکە بپچڕێنێت.

 

زۆر جار ژنان بۆ راکێشانی سەرنجی پیاوەکەیان دەنگی خۆیان دەگۆڕن، بەتایبەتی زۆر جار دەنگی منداڵ دەردەهێنن و وەک ئەوەی لە گەڵ منداڵ قسە بکەن، ئەمەش بەلای پیاوەوە بەتایبەتی لە کاتی سێکس بێزارکەرە.
















زۆرترین بینراوەکان