هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو تووشی روداوی هاتوچۆ بوو


نەتەوە  |   10:07:23 2018-01-08  |   (577) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌یمه‌ن زه‌بیب هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لوبنانی توشی رووداوی هاتوچۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. 
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی( النهار)ی لوبنانی، هونه‌رمه‌ند ئه‌یمه‌ن زه‌بیب ویستویه‌تی سه‌ردانی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی بكات له‌ باشوری لوبنان, به‌ڵام له‌ رێگادا دووچاری ئه‌و رووداوه‌ بووه‌.


به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ جێگیره‌، به‌ڵام زیانی ماددی زۆر به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌وتووه‌، كه‌ له‌ جۆری رانج رۆڤه‌ر بووه‌.

 
















زۆرترین بینراوەکان