لەبارەی ئەم نەخۆشییەی منداڵانەوە هۆشداریی دەدرێتە دایكان و باوكان


نەتەوە  |   16:22:08 2018-01-07  |   (612) جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان هۆشداریی دەداتە دایکان و باوکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشیەك لەناو منداڵانداو وردەكاری نیشانەكانی نەخۆشیەكەو چۆنێتی چارەسەركردنەکەشی  ئاشكرا دەكات.
A+    A-


لەوبارەیەوە د. كۆچەر عومەر پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی- ی راگەیاندووە کە جۆرە نەخۆشییەك لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كە بە نەخۆشی (دەست، دەم و قاچ) ناودەبرێت و دەڵێت: "پێویستە دایكان و باوكان ئاگاداری منداڵەكانیان بن و لەكاتی هەستكردن بە نەخۆشیەكە پێویستە منداڵەكە لەماڵەوە بمێنێتەوەو نەچێتەوە خوێندنگەو باخچەی ساوایان و ئەو شوێنانەی کە منداڵانی تێدا کۆدەبنەوە" و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە  نەخۆشییەكە گواستراوەیەو لەڕێی هەواوە تووشی منداڵان دەبێت".

 

ئەو پسپۆڕە لەبارەی نیشانەكانیشییەوە دەڵێت: "لەسەرەتادا بریتیە لە تا، تەڕیی لوت،  بێتاقەتی و دواتریش بوونی زیپكەو سووربوونەوەی دەست و قاچ و دەمی منداڵە تووشبووەکان و هاوكات هەندێكجاریش دەبێتە هۆی ئازار لەكاتی خواردندا بەهۆی بوونی برین لەناو دەمی منداڵەكەداو هەروەک تووشی خورووش دەبێت".

 

بەڵام ئەوەشی روونکردۆتەوە کە :"كۆرسی نەخۆشییەكە هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ دەمێنێتەوەو دواتر چارەسەری نیشانەكانی دەكرێت و لەو ماوەیەدا خۆی چاك دەبێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان