چەند رێگایەکی سرووشتی بۆ دووگیانی بوون بە دوانە


نەتەوە  |   21:12:44 2018-01-05  |   (748) جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە زۆربەی خانمان بە ئاواتی ئەوە بن کە ببنە دایکی دوانە و ئەم کارەش کارێکی ئاسان نیە. بێگومان ‌هێنانە دنیا دوانە دەکەوێتە سەر جیناتەکان و هەروەها بۆماوییە. لێرەدا باس لە چەند شێوازێکی سرووشتی دەکەین کە ئەگەری دووگیانی بە دووانە زیاد دەکات.
A+    A-

 خۆشبەختانە ئێستا چەند نەشتەرگەریەک هەیە کە خانمان دەتوانن ئەنجامی بدەن بە ناوی (Intrauterine Insemination) و (In Vitro Fertilization) بەڵام، چەند رێگایەکەی سرووشتیش هەن کە ئەگەری دووگیانی بوون بە دووانە زیاد دەکات.

 

لە چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەو راستیە دەرخراوە کە ژنانی ئەفەریقی ئەگەری دووگیانی بوونیان بە دووانە زیاترە لە ژنانی قەفقازی و هەروەها ئەو ژنانی کێشیان زۆرە ئەگەری زیاتریان هەیە وەک لەو ژنانەی کێشیان کەمە. بۆئەوەی ئەو خانمانە ئەگەری دووگیانیان بە دووانە زیاد بکەن پێویستە شیرەمەنیەکانی وەک پەنیر و ماست زۆر بخۆن و لە ژەمەکانیاندا بەکاری بهێنن.

 

رێگایەکەی تر ئەوەیە کە ئەو خانمانەی حەبی رێگری کردن لە منداڵ بوون بەکار دەهێنن پێویستە لەدوای بەکارهێنانی حەبەکە خۆیان دووگیان بکەن ئەمەش لەبەر ئەوەی لەدوای وازهێنان لەو حەبە چەند گۆڕانکاریەک بەسەر هۆڕمۆنەکان دێت کە زۆر جار وا دەکات زیاتر لە یەک هێلکە لە هێلکەدانەکانەوە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی منداڵ دروست بکات.  
















زۆرترین بینراوەکان