ئەم جۆرە ڤیدیۆیە لە ماسنجەری فەیسبووك مەكەرەوە


نەتەوە  |   14:51:13 2018-01-05  |   (930) جار خوێندراوەتەوە

بۆ سەرجەم بەكارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی "ماسنجەری فەیسبووك" ھۆشدارییەك بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا لە كردنەوەی جۆرە ڤیدیۆیەك ئاگاداریان دەكاتەوە.
A+    A-

 

ماڵپەڕی (مێترۆ)ی بەریتانی، ھۆشدارییەكی بۆ سەرجەم بەكارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووك بڵاوكردەوە، كە تێیدا باس لەوە كراوە، ھەر ڤیدیۆیەك لەشێوەی لینكی ڤیدیۆكانی ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) بوو، ھەروەھا لەسەری نووسرابوو "this video is yours" بە واتای "ئەو ڤیدیۆیە ھی تۆیە"، یان مانشێتی سەرنجڕاكێشی بۆ دانرابوو، ھەرگیز مەیكەرەوە و بەخێرایی ئەو نامەیەش بسڕەوە.


ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئێستا ھاكەران، جۆرە ڤایرۆسێكی ساڵی 2014یان نوێ كردووەتەوە، كە ڤایرۆسەكە ناوی (سۆرپامپا)یە، لەڕێگەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیە ساختانەوە، ڤایرۆسەكە بۆ بەكارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووكی دەنێرن، ئەمەش بۆ ئەوەی دەست بەسەر فایلە تایبەتییەكانی نێو كۆمپیوتەر و مۆبایلەكانیان بگرن.


رونیشكراوەتەوە، بۆ پارێزگاریكردن لە فایلە تایبەتییەكانت، ئەگەر ھەر ڤیدیۆیەكی لەشێوەی لینكی یوتیوب بوو، سەرەتا بە جوانی سەیری بكە و بزانە ڤیدیۆی ڕاستەقینەی یوتیوبە یان نا، ئەگەر بینیت لینكەكە ھی یوتیوب نییە و جیاوازی ھەیە، یان لەسەری نووسراوە "this video is yours"، بەخێرایی ئەو نامەیە بسڕەوە و كلیكی لەسەر مەكە.
















زۆرترین بینراوەکان