خواردنی نانی بەیانی ئەم سودە سەرسوڕهێنەرانەی هەیە


نەتەوە  |   00:46:46 2018-01-05  |   (411) جار خوێندراوەتەوە

بەشێك لە كەسەكان واڕاهاتون نانی بەیانیان ناخۆن، ئەمە جگە لەوەی زیانی تەندروستی دەبێت، دەبنە خاوەنی جەستەیەكی ناڕێك، خواردنی نانی بەیانی كۆمەڵێك سودی تەندروستی هەیە و وادەكات بەتەواوی ڕۆژ جەستە هەست بە چالاكی بكات.
A+    A-

 

 ماڵپەڕی (blushybabe) كۆمەڵێك سودی نانی بەیانی بۆ جەستە خستۆتەڕوو، تاوەكو ببنە خاوەنی جەستەیەكی جوان و تەندروست، لێرەدا سودەكانی خواردنی نانی بەیانی خراوەتەڕوو:


١. خواردنی نانی بەیانی چالاكی مێشك زیاد دەكات و تەركیزت زیاتر دەكات.
٢. یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێشی جەستە.
٣. ماسولكەكانی جەستە بەهێز دەكات.
٤. بەرگری جەستە بەهێز دەكات.
٥. هۆكارێكە لە سوكە ژەمەكان دووربكەویتەوە.
٦. ڕێژەی شەكر لە جەستەدا ڕادەگرێت.
٧. خواردنی نانی بەیانی لە نەخۆشییەكانی دڵ دەتپارێزێت.
٨. هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە تێكەڵاوبون و بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان.
 
















زۆرترین بینراوەکان