بزانە ئەو دیاردە گەردوونییانە چین کە لەم مانگەدا روودەدەن؟


نەتەوە  |   12:43:27 2018-01-04  |   (418) جار خوێندراوەتەوە

هەسارەی زەوی له كۆتایی ئەم مانگەدا سێ دیاردەی گەردونی بەخۆیەوه دەبینێت، كاتێك تێیدا مانگ بەتەواوی پڕدەبێت له 31ی كانونی دووەم.
A+    A-


هاوكات لەگەڵ مانگیرانی تەواو، كه دەبێتەهۆی گۆڕینی رەنگی مانگ بۆ سوور كه دیاردەیهكه به "مانگی خوێناوی" ناودەبرێت.

 

بەپێی سایتی دەیلی مەیلی بریتانی، مانگ دەگاته نزیكترین خاڵ له زەوییەوه، بەوهش دیاردەی سوپەر موون بۆ جاری دووەم لەم ساڵدا دروستدەبێت.

 

سایتەکە ئاماژەشی بەوە داوه كه ئەوه یەكەمین جاره له پاش 150 ساڵ، له 31ی كانوونی دووەم مانگ گیرانی تەواوەتی روودەدات.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو كه له كاتی مانگگیرانی تەواوەتیدا، زەوی به ناوەڕاستی مانگ و خۆردا دەچێت، ئەوەش وادەكات خۆر بەتەواوەتی ڕەنگی سووردەبێت كه دیاردەكه به مانگی خوێناوی ناودەبرێت.
















زۆرترین بینراوەکان