رۆناڵدۆش رووبەڕووی چارەنووسەکەی میسی دەبێتەوە


نەتەوە  |   13:00:14 2018-01-02  |   (403) جار خوێندراوەتەوە

زێدان دەیەوێت پشووی زیاتر بە رۆناڵدۆ بدات بەنیاز نییە بۆ یارییەکەی رۆژی پێنجشەممە یاریی پێبکات و ئەمەش هەمان چارەنووسی میسی رکابەرەکەیەتی.
A+    A-


پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە کە زێدان جارێکی تر وەک وەرزی رابردوو دەیەوێت پشووی زیاتر بە رۆناڵدۆ بدات و بۆ یاریە ئاسانەکان بەشداریی پێ نەکات تا بۆ یاریەکانی تر بە بەھێزی دەربکەوێتەوە.

 

 شەوی پێنج شەممەش کاتێک ریاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا رووبەرووی یانەی مۆرسیا دەبێتەوە، زێدان پشوو بە چەندین یاریزانی سەرەکی تیپەکەی دەدات لە نێویاندا کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لەوبارەیەشەوە زێدان بەو پێگەیەی راگەیاندووە کە بەڵی کریستیانۆ بۆ ئەو یارییە بانگھێشت ناکرێت و لە مەدرید دەمێنێتەوە، بەڵام دەمەوێت پشووی زیاتر وەبگرێت تا بە بەھێزی لە 2018دا دەربکەوێتەوە.

 

پێشتریش پێگەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردبۆوە کە بۆ یارییەکەی شەوی پێنجشەممەی داهاتووی نێوان سلتافیگۆ و بەرشەلۆنە لە یاریی چوونی قۆناغی 16 ی جامی شای ئیسپانیادا، لیۆنێل میسی بەشداریی ناکات.
















زۆرترین بینراوەکان