ھەواڵە ناخۆشەکە لەسەر میسی بڵاوکرایەوە


نەتەوە  |   18:52:19 2018-01-01  |   (440) جار خوێندراوەتەوە

دواجار هەواڵە ناخۆشەکە سەبارەی بە لیۆنێل میسی درا بە گوێی هەوادارانی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییەی تۆپی پێدا سەبارەت بە یارییەکەی شەوی پێنجشەممەی داهاتوو.
A+    A-


لەوبارەیەوە پێگەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هەواڵە ناخۆشەکەی بۆ هەوادارانی میسی بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە کە: بۆ یارییەکەی شەوی پێنجشەممەی داهاتووی نێوان سلتافیگۆ و بەرشەلۆنە لە یاریی چوونی قۆناغی 16 ی جامی شای ئیسپانیادا، لیۆنێل میسی بەشداری ناکات و ئەگەریش زۆرە بۆ یارییەکە بانگھێشت نەکرێت و لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوەو سەردانی شاری فیگۆ نەکات.

 

 ئەوەش ھەواڵێکی ناخۆشە بۆ ھاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە، چونکە یارییەکەیان بەرامبەر بە سلتافیگۆ یارییەکی ئاسان نابێت و بەشداریی نەکردنی میسی-یش ھێندەی تر ئەرکی یاریزانانی بارسا قورستر دەکات.
















زۆرترین بینراوەکان