دیاردەیەكی گەردونی روودەدات


نەتەوە  |   18:25:35 2017-12-30  |   (712) جار خوێندراوەتەوە

پێشبینی دەكرێت شەوی سەری ساڵ دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەن رووبدات و 13 رۆژ دواتریش دوبارە دەبێتەوە.
A+    A-

 

ئاژانسی ناسا رایگەیاند: لە شەوی سەری ساڵدا دیاردەی (مانگی زەبەلاح – سوپەر موون) دەردەكەوێت و ئەو مانگەی لە كاتی ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ و لەنێو هەڵدانی یارییە ئاگرینەكاندا دەردەكەوێت ناوی "مانگی گورگ"ی لێنراوە و لەو شەوەدا مانگ بە قەبارەیەكی گەورە و بە رونییەكی وا دەردەكەوێت وەك ئەوەی بڵێی لە نزیكترین خاڵە لە زەوییەوە.


ناسا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو دیاردەیە هەر 13 مانگ جارێك دوبارە دەبێتەوە و قەبارەكەی 14 ئەوەندە لە قەبارەی ئاسایی خۆی دەردەكەوێت و روناكی و پرشگندارییەكەشی 30% زیاترە لە جاران.


ناسا راشیگەیاندووە كە ئەگەر لە شەوی سەری ساڵدا هەركەس هەلی بینینی ئەو دیاردەیەی لەدەستچوو، ئەوا دەتوانێت لەداوی 13 رۆژی دیكە و لە 13ی كانونی یەكەمی 2018 هەمان دیاردە و هەمان مانگ بە قەبارەیەكی گەورەتر و رەنگی شین ببینێتەوە.
 


















زۆرترین بینراوەکان