جگە لە پەروەردەو تەندروستی به‌غدا وردبینی‌ له‌لیستی‌ مووچه‌ی‌ ئەم وەزارەتەشدا‌ ده‌كات


نەتەوە  |   18:45:36 2017-12-29  |   (7,576) جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات کە بەغدا جگه‌ له ‌وردبینیكردن له ‌لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ی هەرێم وردبینی‌ له ‌لیستی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاشدا ده‌كات.
A+    A-


دوای ئەوەی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكرایكرد کە وردبینی‌ له ‌لیستی‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیی هەرێمدا ده‌كرێت و دواتریش مووچه‌كانیان ره‌وانه‌ دەکەن.

 

محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتیی‌ له ‌به‌غدا بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "حكومه‌تی‌ عیراق وردبینی‌ له ‌لیستی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا ده‌كات كه‌ كه‌مترین گرفتیان هه‌یه‌و فه‌رمانبه‌ری‌  وه‌همی تێدا نییه‌".

 

راشیگەیاندووە: "له‌گه‌ڵ وردبینیكردن له ‌لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئەو، به‌غدا وردبینی‌ له ‌لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاشدا ده‌كات".

 

ئەوەشی روونكردۆتەوە کە فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ پەر‌وەرده‌و خوێندنی‌ باڵاو ته‌ندروستی‌ ئه‌ركه‌كانیان دیاریكراوه‌و زیاتر له ‌مامۆستایان و پزیشك و فه‌رمانبه‌ر پێكدێن، بۆیه‌ كه‌مترین فه‌رمانبه‌ری‌ وه‌همیان تێدایه‌و گرفتیان نییه‌، "به‌غداش له‌و سێ وه‌زاره‌ته‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات".
















زۆرترین بینراوەکان