ئەپڵ پەیامێك بۆ بەكارھێنەرانی ئایفۆن بڵاودەكاتەوە


نەتەوە  |   13:41:15 2017-12-29  |   (402) جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای ئەپڵ، بەفەرمی داوای لێبوردن لەبەكارھێنەرانی ئایفۆن دەكات ئەمەش دوای ئەو ڕەخنە زۆرانەی كە ئاراستەی كۆمپانیاكە كران لەسەر بەمەبەست خاوكردنەوەی ئایفۆنە كۆنەكان.
A+    A-

 

كۆمپانیاكە لە پەیامێكدا رایگەیاندوە، كە پاتری جێگرەوە بۆ ئایفۆنە كۆنەكان بەنرخێكی كەمتر دەخاتەبازاڕەوە و ھەروەھا لەساڵی ٢٠١٨دا سۆفتوێرێكی نوێ دەردەكات كەبەھۆیەوە بەكارھێنەرانی ئایفۆن دەتوانن چاودێری باری پاتریەكانیان بكەن.


 ماوەیەكی زۆرە بەشێك لەبەكارھێنەرانی ئایفۆن گومان دەكەن كە كۆمپانیای ئەپڵ بەمەبەستەوە ئایفۆنە كۆنەكان خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارھێنەرانی ئایفۆن ناچاربن ڤێرژنی ئایفۆنەكانیان بەرز بكەنەوە.


ئەپڵ دانی بەوەداناوە، كە كاركردنی ھەندێك لەئایفۆنە كۆنەكانی خاوكردووەتەوە بەھۆی كۆنبوونی پاتریەكانیانەوە ئەمەش بەمەبەستی "پارێزگاریكردن و درێژكردنی تەمەنی" ئایفۆنەكان بووە.


لەلێدوانێكدا كەلەسەر وێباسایتەكەی بڵاوكراوەتەوە، ئەپڵ ڕایگەیاندووە كە نرخی پاتریەجێگرەوەكان كەم دەكاتەوە لە  ٧٩دۆلارەوە بۆ ٢٩دۆلار بۆ بەكارھێنەرانی ئایفۆن شەش یان زیاتر.


ئەپڵ جەختیشی كردووەتەوە كە كۆمپانیاكە چەند ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ"وەڵامدانەوەی نیگەرانییەكانی بەكارھێنەران و نرخاندنی دڵسۆزیان بۆ كۆمپانیاكە، ھەروەھا بەدەستھێنانەوەی متمانەی ھەموو ئەو بەكارھێنەرانەی كە گومانیان لەسەر نییەتی كۆمپانیاكە بۆ دروست بووە."

 

لەسەرەتای ئەم مانگەدا، كۆمپانیای ئەپڵ دانیناوە بەوەی كە كۆمپانیاكە بەمەبەستەوە ئایفۆنەكۆنەكان خاودەكاتەوە لەگەڵ تێپەربوونی تەمەنیان.


 
















زۆرترین بینراوەکان