چەند رۆژێكی مەترسیداری ساڵی 2018 ئاشكرا دەكرێت


نەتەوە  |   17:24:08 2017-12-28  |   (2,142) جار خوێندراوەتەوە

عەبیر فوئاد، خانمە شارەزای فەلەكناسی میسری ٧ ڕۆژ دیاریدەكات، كە لە ساڵی ٢٠١٨ دا رووداوی مەترسیدار تێیاندا ڕوودەدن.
A+    A-

 

ماڵپەڕی" فیتو" چەند پێشبینی و ڕووداوی مەترسیداری ئەو خانمە شارەزایە لە بواری بورج و فەلەكناسی بڵاوكردۆتەوە، كە بەپێی ژمارەیەك ڕووداوی ترسناك لەساڵی ٢٠١٨ ڕوودەدەن، كە پێویستە كەسەكان ئاگاداری خۆیانبن و خۆیانی بۆ ئامادەبكەن.
عەبیر باس لەوە دەكات، كە رۆژی ٢٦/١/٢٠١٨ جەنگ و ململانێكان دەستپێدەكەن.


لە رۆژی ٣١/٢/٢٠١٨ كوشتارێكی زۆر لە ناوچە بیابان نشینەكان دەستپێدەكات، بەتایبەتی لە یەمەن و دوورگەی سینا و شام و میسر، كە پێویستە گەورە و بەرپرسان زیاتر ئاگاداری خۆیان ببن.


هاوكات لە رۆژی ١٥/٣/٢٠١٨ مەترسیەكی زۆر لەسەر كەسایەتیە گشتیەكانی بورجی دووپشك، شێر، سەتڵ، گا، نەهەنگ دروستدەبێت، كە پێویستە ئاگاداربن.


هەروەها لە رۆژی ١٥/٤/٢٠١٨ پێویستە لەدایكبوانی بورجەكانی دووپشك، شێر، سەتڵ، گا زیاتر ئاگاداری خۆیانبن لە ڕوداوە مەترسیدارەكان.


١٣/٥/٢٠١٨ش جەنگ و گوشتن و بڕینێكی خوێناوی لە قارەی ئاسیا ناوچەی هند و پاكستان درووستدەبێت، بەشێوەیەكی كەمتر ئەفریقیا و ئەمریكایش دەگرێتەوە.


لە رۆژی ٢٨/٦/٢٠١٨ هێرش دەكرێتە سەر وڵاتێك بۆ داگیركردنی داهاتە بەنرخەكەی، ئەم ڕۆژە مەترسیەكی زۆر لەسەر كەسایەتیە پلە بەرزەكان درووستدەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان