فەیسبوک مێسنجەر تووشی ئەم ڤایرۆسە بوو


نەتەوە  |   11:01:47 2017-12-28  |   (178) جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی ئاسایشی ئەلەکترۆنی ھۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک دەدەن لەڕێی ماسنجەری فەیسبووکەوە کە دەوترێت زۆر مەترسیدارە و بەگشتی جۆرە کۆمپیوتەرێک دەکاتە ئامانج.
A+    A-


رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی، هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە کە گوایە لە سەرچاوەی زانیاریی تایبەت بەخۆیەوە بەدەستیهێناوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو ڤایرۆسەی کۆمپانیای ترند مایکرۆ لەرێی فەیسبوک مێسنجەرەوە دۆزیویەتییەوە لە رێی "گۆگڵ کرۆم"ەوە بڵاو دەبێتەوە.

 

نووسیویشێتی: دەرکەوتووە "ھاکەران" ئەو کۆمپیوتەرانە دەکەنە ئامانج کە ئاڵوگۆری بیتکۆین یان دراوە ئەلەکترۆنییەکانی لێوە دەکرێت، ئەمەش لە رێی ناردنی ڤیدیۆیەکەوەیە کاتێک کە مرۆڤ دەیکاتەوە، تووشی کۆمپیوتەرەکەی دەبێت و دەگوێزرێتەوە بۆ ھاورێکانی لە مێسنجەرەکەدا.

 

هەر لەوبارەیەشەوە رێنمایی دەدرێت کە لینکی ڤیدیۆیی گومانلێکراو نەکرێتەوە ئەگەر لە ھاوڕێ راستەقینەکانیشتەوە بۆت ھاتبوو.

 

جێی باسە ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمینجار لە کۆریای باشوور و دواتر لە ڤێتنام و ئازەربایجان و فیلپین و ئۆکراین و تایلاندو ڤەنزوێللا بڵاوبۆوەو پێشبینی دەکرێت بەخێرایی بگاتە وڵاتەکانی تریش.


















زۆرترین بینراوەکان