ئەڤین ئاسۆ لە رۆژی لەدایكبوونی گوڵباران كرا


نەتەوە  |   16:37:18 2017-12-26  |   (1,210) جار خوێندراوەتەوە

ئەڤین ئاسۆ خانمە پێشكەشكاری ناسراوی بە بۆنەی رۆژی لەدایكبوونی وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

ئەڤین لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتەڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە تێكەڵكێشی چەند وێنەیەكە و وەك دەبینرێت ئەو خانمە پێشكەشكارە لەلایەن خێزان و هاوڕێكانی چەندین چەپكە گوڵی بۆ هاتووە.


ناوبراو لەگەڵ وێنەكەش نوسیویەتی، سڵاوتان لێبیت وسوپاستان دەكەم، سوپاس بۆ خێزانەكەم بۆ هاوڕێ و ئازیزانم و كارمەندانی نێت تیڤی و پەیج و ئەو خۆشەویستانەی كە بە نامەو تەلەفۆن و كۆمێنت و چەپكە گوڵەكانتان پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایكبونتان بۆ ناردم.، سوپاس گوزاری خودام كە ئێوەم هەیە تەمەن درێژبن و تەندروست بن هەمیشە.


جێی باسە ئەڤین ئاسۆ لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و بە یەكێك لە پێشكەشكارە سەركەوتووەكان دادەنرێت و لە كوردستان خاوەنی هەواداری زۆرە.


 
















زۆرترین بینراوەکان