ھاندەرانی ریاڵ، لە زێدان کەوتنە تەقە


نەتەوە  |   21:37:40 2017-12-24  |   (122) جار خوێندراوەتەوە

ھاندەرانی ریاڵ داوا لە سەرۆکی یانەکەیان دەکەن زێدان لە پۆستەکەی دووربخاتەوەو راھێنەرێکی تر لە شوێنی دابنرێت.
A+    A-


پێگەی دۆن بالۆن و فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویان کردۆتەوە کە ھاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید داوا لە سەرۆکی یانەکەیان دەکەن بە خێرایی زەینەدین زێدان لە پۆستەکەی دووربخاتەوەو راھێنەرێکی تر لە شوێنی دیاری بکات.

 

 بە پێی ناوەڕۆکی ھەواڵەکە داواکراوە ئێستا کارلۆ ئەنچیلۆتی کە ھیچ ئەرکێکی نییە، بخرێتە شوێنی زێدان بەو پێیەی ئەو راھێنەرە پێش دوورخستنەوەی لە ریاڵ پەیوەندیی زۆر باشی لەگەڵ یاریزانەکان ھەبووە، بۆیە باشترین کەس بۆ شوێنگرتنەوەی زێدان راھێنەرە ئیتاڵییەکەیە.

 

 پێگەی دۆن بالۆن-یش نووسیویەتی کە بڕیارە ھەڵەکانی زێدان بە تایبەتی بەشداریی پێکردنی کەریم بنزیما ھۆکاری سەرەکیی داوای ھاندەرانە بۆ لابردنی.


















زۆرترین بینراوەکان