لەبارەی رۆناڵدۆوە هەواڵێكی خۆش دەدرێتە ریال مەدرید


نەتەوە  |   12:33:22 2017-12-22  |   (404) جار خوێندراوەتەوە

چەند كاتژمێرێك پێش كلاسیكۆ هەواڵێكی خۆش بە یانەی ریال مەدرید و زینەدین زیدان، راهێنەری یانەكە دەدرێت.
A+    A-

 

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی نزیك لە ریال مەدرید رایگەیاندووە، هیچ مەترسییەك لەسەر بەشداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی كلاسیكۆدا نییە، لەكاتێكدا لە سێ رۆژی رابردوودا بەتەنیا راهێنانی ئەنجامداوە و بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی نەكردووە، ئەمەش گومانی بەشداریكردنی ئەو یاریزانەی لە كلاسیكۆدا دروستكردبوو.


ئەو رۆژنامەیە لەزاری سەرچاوەكیش بڵاویكردۆتەوە، بارودۆخی جەستەیی رۆناڵدۆ زۆر باش كۆنتڕۆڵكراوە و یاریزانەكە نایەوێت هەلی بەشداریكردن لە یارییەكەدا لەدەستبدات.


بەپێی هەواڵەكەی ماركا ئەمڕۆ هەینی 22/12/2017 كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكان دەكات و دوایین ئامادەكاری بۆ یارییەكە دەكەن، سبەی شەممەش سەر تۆپی پێكهاتەی سەرەكی لۆس بلانكۆس دەبێت لە یارییەكەدا.


بەپێی زانیارییەكان رۆژی سێشەممە و چوارشەممە رۆناڵدۆ لەنێو هۆڵدا راهێنانی كردووە، رۆژی پێنجشەممەش یاریزانەكە لەنێو یاریگە راهێنانەكانی ئەنجامداوە، بەڵام رۆژنامەی ماركا ئەوەی خستۆتەڕوو، ئەمڕۆ هەینی یاریزانەكە بەشێوەیەكی ئاسایی راهێنانە بە كۆمەڵەكانی ئەنجامدەدات، ئەمە لەكاتێكدا رادیۆ كادینا كۆپی رایگەیاندبوو، رۆناڵدۆ لە جامی جیهانی یانەكاندا تووشی پێكانبووە و یاریزانەكە 100% بۆ كلاسیكۆ ئامادەنییە.
 
















زۆرترین بینراوەکان