شارا ئیبراهیم دەگەڕێتەوە سەر شاشە


نەتەوە  |   00:40:20 2017-12-22  |   (1,437) جار خوێندراوەتەوە

شارا ئیبراهیم خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كورد بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، كە ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر شاشەكان دەكات.
A+    A-

 

شارا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئاشكرای كردووە، كە بەمنزیكانە دەگەڕێتەوە بۆ سەر شاشەكان و لەئێستادا ئامادەكاری بۆ یەكەم ئەڵقەی بەرنامەكەی لە كەناڵە نوێكەی دەكات، لای خۆشیانە هەوادارانی بە بیستنی ئەو هەواڵە دڵخۆش بوون.


جێی باسە شارا ئیبراهیم پێشتر لەكەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو كاری دەكرد دواتر وازهێنانی لە كەناڵەكەی راگەیاند و ماوەی چەند مانگێكە لەشاشەكان دوركەوتۆتەوە و وەك خۆی ئاماژەی پێداوە بەمنزیكانە دەگەڕێتەوە. 

 


 


















زۆرترین بینراوەکان