پێشكەشكارە شۆخەكەی رووداو دوای وازهێنانی لەم شوێنە دەركەوت


نەتەوە  |   18:00:21 2017-12-21  |   (2,021) جار خوێندراوەتەوە

زێڕین كامەران خانمە پێشكەشكاری پێشوی كەناڵی روداو دوای وازهێنانی لەو كەناڵە وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

ئەو خانمە پێشكەشكارە كە بە دكتۆرە زێڕین ناسراوە ماوەیەك لەمەوبەر وازهێنانی خۆی لە كاری پێشكەشكاری راگەیاند، ناوبراو نوێترین وێنەی خۆی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردۆتەوە و لەگەڵ وێنەكەش ئاماژەی بەوە كردووە كە لە وڵاتی ئیتاڵیایە.


دكتۆرە زێڕین پێشتر لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردبووە، لە دوای دوو ساڵ كاركردنم ئیدی كاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم نەدەكرا نوێی بكەمەوە و درێژە بدەم بە كاركردنم لەوێ، چونكە بەرپرسیارییەتییەكان وەك پزیشك ساڵ بەساڵ زیاتر دەبن و دەبێت ھەوڵی پسپۆرییە جیاوازەكان بدەیت لە بوارەكەتدا، ھەربۆیە دەبێت لە یەكێك لە پیشەكانت ببوری تا لەوی دیكەیان خزمەتی باشتر بكەیت.


هێمای بۆ ئەوەشكردبوو ئێستا بەھۆی سەرقاڵی و پابەندبوونم بە پیشەكەم ناكرێت لە كەناڵێكدا وەك راگەیاندكار كار بكەم، بەڵام بێگومان لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا بە پرۆژەیەكی نوێوە لەگەڵتان بەردەوام دەبم و دانابڕێم.
 
















زۆرترین بینراوەکان