عەبادی شێوازی ناردنی موچەی فەرمانبەران رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   22:16:28 2017-12-19  |   (8,693) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادی شێوازی رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: وردبینی لە موچەی "مامۆستایان و پزیشكان و هەندێك هێزی ئەمنی كراوەو موچەكانیان رەوانە دەكەین".
A+    A-

 

رۆژی سێشەممە، 19/12/2017، حەیدەر عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عیراق، لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند: یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، باسكردن بووە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


سەرۆكی وەزیرانی عیراق شێوازی وردبینی لەلیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و رایگەیاند: مەرج نییە هەموو لیستی فەرمانبەران بەیەكجار وردبینی بكرێت، بەڵكو توێژ بەتوێژ وردبینی دەكرێت و ئێستاش دەستمان كردووە بە وردبینی لە موچەی مامۆستایان و پزیشكان و هەندێك هێزی ئەمنیی كاریگەر، دوای تەواوبوونی، موچەكانیان رەوانە دەكەین".


عەبادی ئاشكراشیكرد، ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم كە لەبەردەست ئێمەدایە، جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ لیستەكەی هەرێم هەیە، بۆیە نامانەوێ بەبێ دیاریكردنی ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران، موچە رەوانەی هەرێم بكەین.
 
















زۆرترین بینراوەکان