كەیلان وێنەی نوێی بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   14:36:35 2017-12-17  |   (1,301) جار خوێندراوەتەوە

كەیلان خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كورد دوو وێنەی جیاوازی بڵاوكردەوە و هەوادارانی بەبینینی سەرسام كرد.
A+    A-

 

كەیلان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی بڵاوكردۆتەوە، كە پەیجە كوردییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە و بەشێوەیەكی بەرچاو وێنەكان بەو پەیجانەدا بڵاوكراوەتەوە.


ئەو خانمە پێشكەشكارە كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت جلی كوردی پۆشیووە و هەوادارانی جارێكی تر سەرسام كردووە.


جێی باسە كەیلان كە لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان ژیان بەسەر دەبات ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بەكاری پێشكەشكاری كردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش خاوەنی هەوادارێكی زۆرە.

 
















زۆرترین بینراوەکان