‌بە ڤیدیۆ.. زرێبار هەورامی كارێكی جیاواز دەكات


نەتەوە  |   17:52:10 2017-12-16  |   (586) جار خوێندراوەتەوە

زرێبار هەورامی،‌ كچە بازرگان كە پێشتر وەك پێشكەشكار ناوبانگی دەركردبوو، كارێكی جیاواز دەكات و بەبڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەكیش هەوادارانی تووشی سەرسوڕمان دەكات.
A+    A-

 

گرتە ڤیدیۆیەكی زرێبار هەورامی‌ كچە بازرگانی كورد، كە ئێستا كۆمپانیای‌ دوورینی‌ جلوبەرگی‌ سەربازی‌ هەیە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، كە وەك خۆی لەو گرتەیەدا ئاماژەی پێدەكات بۆ بەرز راگرتنی‌ رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان كارگەكەی‌ ئاڵایەكی‌ بە درێژیی‌ 30 مەتر دروستكردووە و بڕیارە سبەینێ لە مەراسیمێكدا لە زانكۆی‌ سلێمانی‌ دابنرێت.


ئەمەش لەكاتێكدایە سبەینێ 17-12-2017 رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستانە و ساڵانەش لە شارەكانی‌ كوردستان یادی‌ دەكرێتەوە.
 

 
















زۆرترین بینراوەکان