عەبادی فەرمانێك لەبارەی هەرێمەوە دەردەكات


نەتەوە  |   15:52:51 2017-12-16  |   (1,359) جار خوێندراوەتەوە

لیژنەیەك بۆپشكنینی "مەرزی كێلێ"‌ لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت: لیژنەكە پێكهێنراوەو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی‌ فەرمانی دەستبەركاربوونیان بۆدەربچێت.
A+    A-

 

بڕیاربوو لیژنەیەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خاڵەسنوورییەكانی عیراقەوە رەوانەی خاڵی سنوری كێلێ‌ بكرێت، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ مەرزەكە بكات، بەڵام ناردنی ئەو لیژنەیە بۆ هەرێم راگیرا.


لەوبارەیەوە ئەمین بەكر ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: ڕۆژی‌ 13ی كانوونی یەكەم، پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی عیراقەوە كرد، لیژنەكە پێكهێنراوەو ناوەكانی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بە مەبەستی ئەوەی رەزامەندی حەیدەر عەبادی وەربگرن و فەرمانی دەستبەركاربوونیان بۆدەربچێت، دواتر لیژنەكە دەستبەكار بێت و كەشفی مەرزی كێلێ بكات.


ناوبراو وتیشی"بەڕێوەبەرایەتی گشتی خاڵە سنوورییەكانی عیراق لەهەوڵی ئەوەدان خاڵە سنوورییەكانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانیش بكرێتەوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان