عەبادی ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان دەکات


نەتەوە  |   12:47:41 2017-12-16  |   (3,979) جار خوێندراوەتەوە

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانگه‌ی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و موچه‌یه‌ی بڕیاره‌ به‌غدا ره‌وانه‌ی بكات، موچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵه‌.
A+    A-

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان و كۆگاكانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌تۆڕی هەواڵی سلێمانی  راگه‌یاندووە: دوای به‌دواداچوون بۆ موچه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان كه‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ بكرێت، پێمانڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ كه‌ ئێستا به‌وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئیمزاكراوه‌.

 

وتیشی"هیچ واده‌یه‌كیان بۆ ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام نووسراوه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ به‌ریدی وه‌زاره‌تی دارایی و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین گه‌یشتنی پاره‌كه‌ ده‌كه‌ین".

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و موچه‌یه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات، موچه‌ی مانگی چه‌نده‌، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت"ئێمه‌ لیستی موچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵمان ره‌وانه‌ كردووه‌و ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ دێت موچه‌ی مانگی 11ی‌ 2017ده‌بێت".
















زۆرترین بینراوەکان