وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی 9ی راگەیاند


نەتەوە  |   21:30:41 2017-12-15  |   (3,078) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌ینێت مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
A+    A-

بەگوێرەی خشتەکە وەک هەمیشە وەزارەتی پێشمەرهە یەکەم وەزارەت دەبێت و دوای ئەوەش وەزارەتەکانی دیکە دابەشدەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

1- ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 18/12/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌، دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

 

2-  ڕۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌، به‌رواری‌ 19-20/12/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌، یه‌كه‌كانی‌ (80 و 70) ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

3- ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 21/12/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- فه‌رمانده‌یی‌  پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌

- فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رگریی‌ و فریاكه‌وتن

- ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش

- ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش

 

4- ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 24/12/2017، مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

- وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌

- وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

- وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان

- دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی

- مافی‌ مرۆڤ

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم

- ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌

- ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌

- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان

 

5- ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 26/12/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌

- وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌

 

6- ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 27/12/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ

- وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌

- ده‌زگای‌ مین

 

7- ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 28/12/2017، مووچه‌ی‌ (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با

- وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار

- وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌ كردن

- وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌

- وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو

- وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌

- وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان

- وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان

- وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

- وه‌زاره‌تی‌ داد

- ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌

- سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان

- سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان  
















زۆرترین بینراوەکان