پاشەكەوتی مووچە، پێشمەرگەی ئاسایی و فیعلی ناگرێتەوە


نەتەوە  |   21:18:25 2017-12-15  |   (4,519) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی پارتی ئاشکرای دەکات کە پاشەكەوتكردنی مووچە، پێشمەرگەی ئاسایی و فیعلی ناگرێتەوەو لەو رووەشەوە دڵنیایی دەداتە پێشمەرگە.
A+    A-


شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاندووە، دوای ئەوەی نیگەرانیی زۆرێك لە پێشمەرگەكانیان پێگەیشتووە سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچەی پێشمەرگەو پاشەكەوتكردنی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەدواداچوونیێکی بەپەلەیان بۆ ئەو بابەتە كردووە.

 

ناوبراو نووسیوێتی: "خۆشبەختانە ئێوارەی ئەمڕۆ دڵنیاییم پێدراوە كە بابەتی پاشەكەوتی پێشمەرگە، بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگەی ئاسایی و فیعلی ناگرێتەوە، بەڵكو پلە باڵاكان و پێداچونەوە بە ژمارەی پێشمەرگە و نەهێشتن و بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە وجودیان نییە و تەنها لیستیان پێ پڕكراوەتەوە، بۆیە دڵنیابن  مووچەكانتان  وەكو خۆی دەمێنێتەوە".

 
















زۆرترین بینراوەکان