دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئەم هێزە گۆڕانکاریی بەسەردادێت


نەتەوە  |   19:58:57 2017-12-15  |   (2,741) جار خوێندراوەتەوە

سیستمی پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و پلانێکی بۆ دانراوە تابكرێت به ‌ئه‌لەكترۆنی و لە رێگه‌ی ڤیزا كارت و بانكه‌وه‌ دابه‌شبكرێت.
A+    A-

 

فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاندووە: كۆمه‌ڵێك له ‌خاڵه‌كانی ناو پڕۆژه‌ی چاکسازیی وەزارەتەکەیان کە لە 35 خاڵ پێکهاتووە به ‌كه‌متر له ‌ساڵێك جێبه‌جێده‌كرێت و هەندێکیشیان زیاتر له‌ساڵێك ده‌خایه‌نێت و لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ داده‌ڕێژێت، كه‌ بۆ ئەوە كه‌متر له ‌ساڵێكێان پێویسته"‌.

 

هەروەها دەڵێت: "ئه‌و بوارانه‌ی ده‌ستیان پێكردووه‌ په‌یوه‌ندیی به ‌یاساكانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی له ‌داهاتوودا یاساكان هه‌مواربكرێنه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێن".

 

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونیشیدەکاتەوە کە ئه‌و‌ خاڵانه‌ی له ‌هه‌نگاوی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌دا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت بریتییە لە سیستمی پێدانی مووچه‌ کە هێشتا له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رقه‌یه‌و به‌ده‌ستی ده‌درێت و وتی: "پلانێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی سیستمی پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكرێت به ‌ئه‌لەكترۆنی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ژماره‌ی حسابی بكرێته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ڤیزا كارت و بانكه‌وه‌ مووچەیان پێ‌ بدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە یه‌كێكی دیكه‌ له ‌خاڵه‌كان رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ چ له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت چ لە یه‌كه‌كانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌ت ".
















زۆرترین بینراوەکان