كریستاڵ لەگەڵ مەلایەك دەركەوت


نەتەوە  |   17:03:55 2017-12-14  |   (2,666) جار خوێندراوەتەوە

كریستاڵ، خانمە گۆرانیبێژی كورد، وێنەیەكی نوێی خۆی لەگەڵ مەلایەك بڵاوكردەوە.
A+    A-


ئەو خانمە هونەرمەندە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرا نوێترین وێنەی بڵاوكردەوە، كە وەك تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ كەسێك دەبینرێت، كە وەك ئاماژەی پێداوە ئەو كەسە "مەلا"یە.


كریستاڵ لەگەڵ وێنەكەش نوسیویەتی "بۆ ئەوكەسانەی ئەپرسن كە بەفەرمی كێ ئێمەی بانگهێشتكرد و هات بۆ لامان پێی وتین ئامادەبین لە مەولوودە گشتیەكەدا كە بۆ لە دایكبوونی، محەمەد (د.خ) كرا، ئێمە لەلایەن ئەم مەلایەوە بانگكراین مەلا (ڕەوەند كوڕی مەلا ڕزگار) سوپاس بۆ هەموولایەك".


ئەم رونكردنەوەیەیی كریستاڵ لەكاتێكدایە لە یادی ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) ڤیدیۆیەكی ئەو خانمە هونەرمەندە و دایكی بڵاوبووەوە كە بەشداریان لەو یادە كردبوو لە شاری سلێمانی.

 
















زۆرترین بینراوەکان