مانچستەر سیتی بڕیاریدا دەستبەرداری دانیلۆ بێت


نەتەوە  |   11:51:00 2017-12-14  |   (236) جار خوێندراوەتەوە

ناوی دانیلۆی یاریزانی هێڵی بەرگریی بە رەگەز بەرازیلی لە پێکھاتەی مان سیتی لابراوەو چەند مانگێکە لە ھیچ یارییەکدا بەشداری پێناکرێت.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە پیپ گواردیۆلا ناوی دانیلۆی لە پێکھاتەی مان سیتی لابردووەو چەند مانگێکە لە ھیچ یارییەکدا بەشداریی پێناکات، وەک ئاس روونیکردۆتەوە لە بەرنامەی پیپ ھاتۆتە دەرەوە.

 

 لە بەرامبەریشدا دانیلۆ داوای لە پیپ کردووە دەستبەرداری بێت، چونکە دەیەوێت لە مۆندیالی روسیادا بەشداریی بکات، ئەگەر لەگەڵ یانەکەشی یاری نەکات، ئەوا بانگھێشتی ھەڵبژاردەی بەرازیل ناکرێم، بۆیە دەمەوێت یاریی  بکەم ، ھەربۆیە یانەی مان سیتی و پیپ گواردیۆلا و دانیلۆش لەسەر ئەوە رێککەوتن کە ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بدەنە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی، هەمان ئەو یانەیەی دانیلۆ تێیدا دەرکەوت و لەوێوە بۆ ریاڵ مەدرید گواسترایەوەو دواتریش بۆ یانەی مان سیتی و ئێستاش بە خواستن دەچێتەوە هەمان یانە.
















زۆرترین بینراوەکان