وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی 9ی راگەیاند


نەتەوە  |   15:50:44 2017-12-13  |   (16,147) جار خوێندراوەتەوە

بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەكالەت رایگەیاند، "بودجەی پێویست لەبەردەستە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت"
A+    A-

 

لەكۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم و پەرلەمان باس لە دابەشكردنی مووچە كراوەو ماڵپەڕی دوارۆژ لەزاری بەشداربوویەكی كۆبوونەوەكە بڵاویكردۆتەوە، "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەت و پەرلەمان رابەر سیدق، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەكالەت پێی راگەیاندین كە بودجەو داهاتی پێویست لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە".


لەكۆبوونەوەكە بریكاری وەزارەت ئاماژەی بەوەكردووە، "چاوەڕێی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەین و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت".


هاوكات بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكەدا بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری باسی لەوەكردوە، "راستە داهات كەمبووەتەوە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و بەهیچ شێوەیەك حكومەت لەپلانیدا نییە مووچە نەدرێت، بەڵكو بە گوێرەی داهات مووچە بەردەوامی دەبێت و بۆ ئەم مانگەش بودجەی پێویست ئامادەیە".
 


















زۆرترین بینراوەکان