سكۆلاری دەبێتە راهێنەری ئەم هەڵبژاردەیەی مۆندیال


نەتەوە  |   09:52:23 2017-12-13  |   (280) جار خوێندراوەتەوە

سكۆلاری لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی بەشدار لە مۆندیال نزیك دەبێتەوەو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ناوی ئەو هەڵبژاردەیە ئاشکرا دەکات.
A+    A-

 

لویس فیلیپی  سكۆلاری كە نازناوی مۆندیالی 2002 ی كۆریای باشوورو ژاپۆنی بۆ بەرازیل بەدەستهێناوە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە کە بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئوسترالیا لەسەر وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكەیان بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا پەیوەندییان پێوە كردووە.

 

سكۆلاری دەشڵێت: بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئوسترالیا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی گفتوگۆیان كردووە تا پۆستەكەی پۆستیكۆگلۆ وەربگرێت كە مانگی رابردوو دەستبەرداری ئەو پۆستە بووە.

 

ئەو راهێنەرە ناسراوە جیهانییە راشیگەیاندووە، دڵخۆشە بە داواكەی یەكێتی تۆپی پێی ئوسترالیا، بەڵام دەڵێت:  من خواستم ئەوەیە بۆندێک بکەم ماوە درێژ بێت نەک تەنها بۆ مۆندیالی 2018.

 

هەڵبژاردەی ئوسترالیا بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا سەركەوتووەو لە مۆندیالیشدا لە كۆمەڵەی سێیەم و شانبەشانی هەڵبژاردەكانی فەرەنساو پیرۆ و دانیمارك یاریی دەكات.
















زۆرترین بینراوەکان