خشتەی دابەشكردنی موچە رادەگەیەندرێت


نەتەوە  |   20:32:25 2017-12-12  |   (13,198) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی ئەیلول بڵاودەكاتەوە و وادەی دەستبەدابەشكردنی دەخرێتەڕوو.
A+    A-

 

ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن لەهەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە دراون، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت و چاوەڕوانیشدەكرێت سبەینێ چوارشەممە، یاخود پێنجشەممە خشتەیەك بۆ موچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی فەرمانبەران بڵاوبكرێتەوەو وادەی دابەشكردنی موچە بەفەرمی ڕابگەیەندرێت.


 هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، حكومەت بڕیاریداوە لەم مانگەدا موچەی تەواوی وەزارەت و دامودەزگاكان دابەشبكات و كۆتایی بەدابەشكردنی موچە بهێنێت، بەجۆرێك موچەی مانگی ئەیلولی هیچ دامودەزگایەك نەكەوێتە ساڵی 2018.


لەزانیارییەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادەكاری تەواوی كردووەو لەگەنجینەكانیشەوە لیستی موچەی فەرمانگەكان ئامادەكراوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان