وەزارەتی دارایی: خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 9 بڵاودەكەینەوە


نەتەوە  |   14:55:02 2017-12-11  |   (9,194) جار خوێندراوەتەوە

پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە خشتەی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دوا دەكەوێت، بریكاری وەزارەتی دارایش بەوەكالەت جەختلەوەدەكاتەوە خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 بڵاودەكەنەوە.
A+    A-

 

كەناڵی كوردستان24 لەبارەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، لەزاری بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەكالەت بڵاویكردۆتەوە، لیستی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكەنەوە.


رابەر سدیق، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كەئایا موچەی مانگی ئەیلول دابەش دەكرێت بێ ئەوەی كاتی بڵاوكردنەوەی خشتەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا بكات رایگەیاندووە، "خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 بڵاودەكەینەوە و مووچە دابەش دەكەین" بەڵام وادەكەی ئاشكرا نەكردوە.


پێشتریش سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەتیكردبووەوە كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ناتوانێت مووچەی مانگی 9 بە فەرمانبەران بدات.
 
















زۆرترین بینراوەکان