پێویسته‌ پێش پرۆسەی سێکس لەم رەفتارانە دووربکه‌ونەوە


نەتەوە  |   19:33:42 2017-12-10  |   (1,588) جار خوێندراوەتەوە

پەیوەندیی خۆشەویستی و سێکسی گرنگترین بنەمایە لەناو ژیانی هاوسەراندا، بۆیە پێویستە بزانریت چۆن ڕەفتار دەکرێت بۆئەوەی لەو پەیوەندییەدا سەرکەوتووبن.
A+    A-

لێرەدا پسپۆڕان ئاماژە بە چەند خالێکی گرنگ دەکەن و زۆر پێویستە بزانرێت کە چۆن خۆتان ئامادە دەکەن بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و بەواتا خۆشەویستییەک بۆ دروستبوونی پەیوەندیی سێکسی، چونکە تەنها پەیوەندیی سێکسی بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی دڵی هاوسەرەکەت و زیادبوونی خۆشەویستی نێوانتان، ڕەنگە ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە گۆڕانکاریی بەسەردابێت.

 

هەروەها ئەو پسپۆڕانە دەڵێن دەبێت خانمان پێش پەیوەندیی سێکسی  بایەخ بە بۆنی خۆیان و جلوبەرگیان بدەن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی هاوسەرەکانیان، واتە بەتەواوی هەنگاوەکانی یەکەم ببڕن و ئامادەبن بۆ ڕاهێنان و دەربڕینی هەست و خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەیان، چونکە ئەنجامدانی هەریەكێک لەو ڕەفتارانە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی هاوسەران لەلای یەکتری.

 

توێژینەوە زانستیی‌و کۆمەڵایەتییەکان هۆشداری دەدەن بۆ خانمان پێش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ئاگاداری ئەم هەڵانەبەو ئەنجامیان مەدە: 

گفتوگۆی زۆر لەگەڵ هاوسەرەکەت لەسەر بابەتی ناپێویست، چونکە لەو کاتەدا هاوسەرەکەت پێویستی بەوەیە لەکێشەو گرفتەکان دووربکەوێتەوە، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستی نێوانتان و بابەتێک بدە کە هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکات و دووربکەوەرەوە لەزۆر قسەکردن.

 

دووربکەوەرەوە لە خواردنی تون و تیژ، چونکە توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی ناخۆشبوونی بۆنی ئەندامی زاوزێ و لەهەمانکاتدا تووشی هەڵئاوسان و هەندێک حاڵەتی ناخۆشت دەکات.

 

پێش پەیوەندیی خۆشەویستی و سێکسی هەوڵبدە بەهەموو جۆرێک دوورکەوەرەوە لە خواردن، چونکە هەستەکانت دەشوێنێتو هاوسەرەکەشت وا هەست دەکات کە تۆ تواناو تاقەتی ئەنجامدانی پەیوەندیی سێکسیت نییە.

 

هەرگیز باسی ناڕێکی و عەیبی خۆت مەکە، هەوڵبدە متمانەت بەخۆت هەبێت خۆت مەبە  بەهۆکارێک بۆ ناشیرینکردنی خۆت، چونکە هاوسەرەکەت تۆی خۆشدەوێت و سەیری لایەنی ئیجابی تۆ دەکات.

 

دڵەڕاوکێ و دوودڵی وبیرکردنەوەی زۆر کاریگەریی زۆری لەسەر باری دەروونی هەیە و لەئەنجامدا تەندروستی لەشت تێکدەچێت و توانای پەیوەندی سێکسیت نامێنێت، هەربۆیە هەوڵبدە پێش پەیوەندیی سێکسی باری دەروونی خۆت هێوربکەیتەوە.


















زۆرترین بینراوەکان