ماریا هەورامی بەستایلێكی جیاواز دەركەوت


نەتەوە  |   15:13:33 2017-12-10  |   (1,677) جار خوێندراوەتەوە

ماریا هەورامی خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی كورد بە بڵاوكردنەوەی دوو وێنەی نوێی كە تێیدا بەستایلێكی جیاواز دەبینرێت، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی هەژاندووە، زۆر یەك لە هوادارانیشی باس لەوەدەكەن كە هاوشێوەی كیم كارداشیان دەركەوتووە.
A+    A-

 

ماریا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە وەك تێیدا دەردەكەوێت بەستایلێكی پاییزی دەركەوتووە و بۆتە جێی سەرجی هەواداران و پەیجە كوردیەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.


ئەو خانمە گۆرانی بێژە لەگەڵ یەكێك لە وێنەكانیش نوسیویەتی: ئەوەی لە تەنهای دەروونم دا فێر بووم لە هیچ كەسەوە فێر نەبووم.


جێی باسە ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە، ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان