پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ڕوداو دەستی لەکارکێشایەوە


نەتەوە  |   12:02:18 2017-12-09  |   (3,922) جار خوێندراوەتەوە

خانمە ڕاگەیاندنكار و پزیشك (زێڕَین كامەران) لە هەژمارە تایبەتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئاشكرایكرد كە چیتر لە كەناڵی ڕووداو كارناكات، و ئەم بابەتەی وەك وەڵامێك بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردۆتەوە كە پرسیاری ئەوەی لیبَدەكەن بۆچی لە كەناڵی ڕوداوەوە دەرناكەوێت.
A+    A-

 

دكتۆرە زێرین لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی  لە كەناڵی ڕووداو دەڵێت "سوپاس بۆ تۆڕی میدیایی رووداو 

سڵاو رێز بۆ ھەموو لایەک، ماوەیەکی زۆرە زۆربەتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵی دیار نەمانم لەسەر شاشە دەپرسن.

 

لێرەوە دەمەوێت پێتان رابگەیەنم نزیکەی مانگێک دەبێت کارمەندی تۆڕی میدیایی رووداو نەماوم.  رووداو یەکێک بوو لە گرنگترین وێستگەکانی ژیانم و ئەلف و بێی راگەیاندن لەوێوە فێربووم، رێز و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ ھاوکارانم لەم تۆڕە میدیاییە ھەیە ھەموو ئەوانەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ رۆژانە کارم لەگەڵ دەکردن بەرێوەبەرانی رووداو، دێسکی تەندروستی، نیوزرووم، بەشی بەرنامەکان، پۆرتاڵ، بەشی مەیکاپ و کۆنترۆڵ و کارمەندانی ستۆدیۆ و رادیۆ و ھەموو نووسینگەکانی رووداو.

 

لە دوای دوو ساڵ کارکردنم ئیدی کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نەدەکرا نوێی بکەمەوە و درێژە بدەم بە کارکردنم لەوێ، چونکە بەرپرسیارییەتییەکان وەک پزیشک ساڵ بەساڵ زیاتر دەبن و دەبێت ھەوڵی پسپۆرییە جیاوازەکان بدەیت لە بوارەکەتدا، ھەربۆیە دەبێت لە یەکێک لە پیشەکانت ببوری تا لەوی دیکەیان خزمەتی باشتر بکەیت.

 

ئێستا بەھۆی سەرقاڵی و پابەندبوونم بە پیشەکەم ناکرێت لە کەناڵێکدا وەک راگەیاندکار کار بکەم، بەڵام بێگومان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بە پرۆژەیەکی نوێوە لەگەڵتان بەردەوام دەبم و دانابڕێم، ھیوادارم رووداو ھەمیشە لە لوتکە بێت و ئێوەش تەندروست بن."

دكتۆرە زێڕین یەكێك بوو لە خامە ڕاگەیاندنكاندكارەكانی كەناڵی ڕووداو پێشكەشكاری پرۆگرامی تەندروستی بوو و دوای دەست لەكاركێشانەوەی لە ێستادا ڕۆژین مەهدی بۆتە بێژەری هەواڵە تەندروستیەكان لەو كەناڵە . 


















زۆرترین بینراوەکان