بۆ خانمان لە کاتی سووڕی مانگانەدا ئەم ئازارشکێنە سروشتییە بەکاربهێنن


نەتەوە  |   16:32:08 2017-12-08  |   (542) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نەریتەکان  و رێنماییە ئایینیەکان نابێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا ژن و پیاو سێکس بکەن، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە کە زیان بە تەندروستی هەردوولا دەگەیەنێت بەتایبەتی خانمان.
A+    A-

بەگشتی ژنان لە کاتی سوڕی مانگانەدا پەنا بۆ بەکارهێنانی ئازارشکێن، خواردنی چوکلێت، خواردنەوەی چا و وەرگرتنی پشوو دەبەن، ئەوەس بۆ رزگاربوونە لەو هەستانەی لەو ماوەیەدا روویان تێدەکەن.

 

چەند توێژینەوەیەکی نوێ باس لەوە دەکەن دەکرێت، لە ماوەی سوڕی مانگانەدا ژنان لە بری خواردنی ئازارشکێن، دەتوانن پەنا بۆ باوەش بەیەکدا کردن ببەن، چوون دەبێتە هۆی رژانی چەندین هۆرمونی هێورکەرەوە و بە شێوەیەکی سروشتی ئازارەکانیان کەمدەکاتەوە.

 

لە ماوەی سوڕی مانگانەدا خوێنێکی زیاتر دەگاتە شوێنە هەستیارەکانی جەستەی خانمان بەتایبەتی ئەندامی زاوزێیان، بۆیەش لەو ماوەیەدا دەتوانن بێ ئەوەی سێکسیش بکەن بە رێگەی لە ئامێزگرتنی یەکتر چێژ لە پەیوەندیەکەیان وەربگرن.


















زۆرترین بینراوەکان