نرخی جۆرە گۆشتێك لە بازاڕەكانی هەرێمدا بەرزدەبێتەوە


نەتەوە  |   22:15:05 2017-12-07  |   (587) جار خوێندراوەتەوە

تا دێت نرخی جۆرە گۆشتێك لە بازاڕدا ڕوو لە گرانبوون دەكات، بە جۆریك لە ماوەی كەمتر لە سێ ھەفتەدا بۆ ھەركیلۆیەك ٧٠٠ تا ھەزار دیناری چۆتەسەر.
A+    A-

 

تا دێت نرخی گۆشتی مریشك لە بازاڕدا گرانتر دەبێت، بە جۆریك لە ماوەی كەمتر لە سێ ھەفتەدا بۆ ھەركیلۆیەك گۆشتی مریشك٧٠٠ تا ھەزار دیناری چۆتەسەر، هاوكات شارەزایان ھۆكاری ھەڵكشانی نرخی مریشك دەگەڕێنەوە بۆ خواستی زۆری ھاوڵاتیان و ھەناردەكردنی مریشكی ھەرێم بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.


هاوكات بەشێك لە خاوەنی كێڵگەكانی بەخێوكردنی مریشكیش، گۆڕانی كەش و ھەوا و بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی پەلەوەران لەلایەك و زیاتر بوونی ئەرك و تێچووی بەخێوكردنی مریشك، بە ھۆكاری زیاتر بوونی نرخەكەی دادەنێن.


بۆ قەڵاچۆكردنی نەخۆشیەكانی پەلەوەر لە كێڵگەكاندا، ڤێتەرنەری دەڵێن، لەبەرئەوەی حكومەت ھاوكارییەكانی ڕاگرتووە، ناتوانن هیچ دەرمانێك بۆ كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر دابین بكەن.

















زۆرترین بینراوەکان