گۆڕانكاری لە پرۆژەیاسای بودجەی 2018 دا دەكرێت؟


نەتەوە  |   21:46:48 2017-12-07  |   (1,460) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 كۆببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات. 
A+    A-

 

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (10-12-2017) لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی سەرەنج و تێبینییەكانی بودجە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرنج و تێبنی سەرجەم لایەكان بە كوردیشەوە تاوتووێ دەكرێن و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێن، داواشدەكرێت بە رەچاوكردنی ئەو تێبینانە، كۆپیەكی دیكەی پڕۆژەیاسای بودجەیان بۆ رەوانە بكەنەوە.


رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرد.


لای خۆشیەوە ئەشواق جاف ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناڕەزایەتی زۆر لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2018 دا هەیە و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختیشیكردۆتەوە، جگە لە كورد، سوننەكان و پەرلەمانتارەكانی بەسرەیش لە پرۆژەیاساكە ناڕازین و ناعەدالەتی زۆری تێدایە.


وتیشی"پارەی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە سونییەكان دانەنراوە و خەڵكی بەسرەیش داوای پەترۆ دۆلار دەكەن، بەڵام مافی كوردی زۆر پێشیلكردووە".


ئەشواق جاف هێمای بۆ ئەوەشكردووە، رێگەیاننەداوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت و وتویانە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حكومەت،چونكە ئەگەر خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، دوەمیشی بۆ دەكرێت و پەسەند دەكرێت، بۆیە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حكومەت و دەستكاری بكرێتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان