هاوڵاتیەك كەسێكی نزیكی خێزانەكەی كوشت


نەتەوە  |   20:40:28 2017-12-07  |   (619) جار خوێندراوەتەوە

لەگەڕێكێكی شاری سۆران هاوڵاتیەك كەسێكی نزیكی خێزانەكەی كوشت و بەوتەی پۆلیسی شارەكەش رووداوەكە لە ئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە.
A+    A-

 

پۆلیسی قەزای سۆران ڕایگەیاند لە گەڕەكی هندرێن لە شارۆچكەی سۆران هاوڵاتیەكی تەمەن ۳٤ ساڵ هەڵساوە بەكوشتنی برای خێزانەكەی كە لە هەمان تەمەندا بووە. 

 

راشیگەیاندووە: بكوژەكە دەستگیركراوەو تەرمی كوژراوەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا.

 

پۆلیسی سۆران باسی لەوەشكردووە: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، ڕووداوەكە لە ئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە، كە چەند مانگێكە دروست بووە، لە ئێستاشدا تیمەكانی پۆلیس و لایەنە ئەمنییەكان لە هەوڵی هێوركردنەوەی كێشەكەدان، بۆ ئەوەی ڕوداوەكە زیاتر تەشەنە نەكات.
 

















زۆرترین بینراوەکان