هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە دوابڕیاری لە بارەوە دەدرێت


نەتەوە  |   20:18:22 2017-12-07  |   (6,206) جار خوێندراوەتەوە

بەوتەی ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پرۆژەیاسای هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەمنزیكانە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند دەكرێت.
A+    A-

 

محەمەد عەلی یاسین، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، پرۆژەیاساكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و لە لیژنە پەیوەندارەكان خوێندنەوە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دواتر پەسەند دەكرێت.


وتیشی" كارەكە بە ئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكرێت، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و پەسەند دەكرێت".


سەبارەت بەوەی ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە، وتەبێژی فەرمی پارتی وتی"هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی موچە بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەت دەبێت".


لە مانگی شوباتی 2016 دا، حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ زیادبونی داهاتدا دەستكاری موچە دەكرێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستكاریكردنەوەی لەئارادا نیە.
 

















زۆرترین بینراوەکان