وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم دەرگای دامەزارندنی دەكاتەوە


نەتەوە  |   19:44:43 2017-12-07  |   (1,371) جار خوێندراوەتەوە

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات سەرۆكی حكومەت رەزامەندی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك كەس دەبڕیووە، هاوكات زانیاری ورد لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
A+    A-

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە عەبدولستار مەجید، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی و راوێژكارانی وەزارەتدا كرد، پوختەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانی باسكرد، بە تایبەت ئەو خاڵەی پەیوەستبوو بە سەردانەكەی ئەم دواییەی شاندی سەرۆكایەتیی حكومەت كرد بۆ وڵاتی فەرەنسا.


ناوبراو سەبارەت بە رێكەوتنیش لەسەر دەروازە سنوورییەكان لە كۆبونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران راوبۆچوونی ھەرێمی لەم رووەوە خستۆتەڕوو كە ئامادەن خاڵە گومرگییەكان رادەست بكەن، بەڵام لە رێی لیژنەی تەكنیكییەوە دوای رێككەوتنی ھاوبەشی نێوان ھەولێر و بەغدا.


ئاشكراشیكردووە، داوای لە سەرۆكی حكومەت كردووە بە هەڵاوێرو بەپێی ناوچەكان چەند رووپێوێك دابمەزرێنێت، ئەویش لەلای خۆیەوە رەزامەندی داوە، دوای ئەوەی كە وەزارەت لە رێی لیژنەیەكی پسپۆڕو شارەزاوە و بەپێی مەرج و سیڤییەكان دەست بەم ھەنگاوە دەكات.


جەختیشیكردەوە، "دەبێت حكومەتی هەرێم لەسەر هەموو كێشە هەڵپەسێراوەكان، بە پرسە ئەمنییەكانیشەوە، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا رێكبكەوێت، ئەگەرنا مەترسی لەهەموو روویەكەوە هەیە".
 

















زۆرترین بینراوەکان